بزن و سەگ و مانگا پێكەوە هاوڕێی باش بوون. رۆژێكیان ئەوان پێكەوە بە پاس چوون بۆ گەشت.
Goat, Dog, and Cow
were great friends. One
day they went on a
journey in a taxi.
كاتێ گەیشتن، شۆفێر گوتی پارەی بڵیتەكانتان بدەن. مانگا پارەكەی خۆی دا.
When they reached the
end of their journey, the
driver asked them to
pay their fares. Cow
paid her fare.
سەگ پارەی زیاتری دا، چونكە وردەی پێ نەبوو.
Dog paid a bit extra,
because he did not
have the correct money.
ئەو كاتەی شۆفێرەکە بەنیاز بوو باقیەكەی بداتەوە بە سەگەكە، بزن بە بێ ئەوەی پارەكەی بدات، هەڵات.
The driver was about to
give Dog his change
when Goat ran away
without paying
anything.
شۆفێرەكە زۆر ناڕەحەت بوو و بە بێ ئەوەی باقیەكەی بداتەوە بە سەگەكە، رۆیشت.
The driver was very
annoyed. He drove
away without giving
Dog his change.
بۆیە تا ئەمڕۆش، سەگ بەرەو ئوتۆمبیلەكان رادەكات بۆ ئەوەی بزانێ ئەو شۆفێرەیە كە باقیەكەی نەداوەتەوە.
That is why, even
today, Dog runs
towards a car to peep
inside and find the
driver who owes him his
change.
بزنیش كاتێ گوێی لە دەنگی ئوتۆمبیل دەبێ هەڵدێ. ئەو لەوە دەترسێ كە بیگرن لەبەر ئەوەی پارەی بڵیتی نەداوە.
Goat runs away from
the sound of a car. She
is afraid she will be
arrested for not paying
her fare.
بەڵام مانگا هیچ گوێی ناداتێ كاتێ ئوتۆمبیل دەبینێ. مانگا زۆر لەسەرەخۆ لە شەقامەکان دەپەڕێتەوە، چونكە دەزانێ كە پارەی بڵیتەكەی داوە.
And Cow is not
bothered when a car is
coming. Cow takes her
time crossing the road
because she knows she
paid her fare in full.