Back to stories list

سیمبەگوێرە Simbegwire

Written by Rukia Nantale

Illustrated by Benjamin Mitchley

Translated by Agri Afshin

Language Kurdish (Sorani)

Level Level 5

Narrate full story The audio for this story is currently not available.


كاتێ سیمبەگوێرە دایكی مرد، ئەو زۆر خەمبار بوو. باوكی سیمبەگوێرە هەموو هەوڵی خۆی دا بۆ ئەوەی ئاگای لە كچەكەی بێت. ئەوان كەم كەم توانیان دووبارە شادی بگەڕێننەوە بۆ ناو ماڵەكەیان بەبێ بوونی دایكی سیمبەگوێرە. هەموو بەیانییەك ئەوان دادەنیشتن و لەبارەی ئەو ڕۆژه‌ی لە پێشیان بوو قسەیان دەكرد. هەموو ئێواران پێكەوە چێشتیان لێ دەنا. دوای ئەوەی كە قاپەكانیان دەشوشت، باوكی سیمبەگوێرە یارمەتی كچەكەی دەدا بۆ ئەوەی وانەكانی بخوێنێ.

When Simbegwire’s mother died, she was very sad. Simbegwire’s father did his best to take care of his daughter. Slowly, they learned to feel happy again, without Simbegwire’s mother. Every morning they sat and talked about the day ahead. Every evening they made dinner together. After they washed the dishes, Simbegwire’s father helped her with homework.


ڕۆژێك باوكی سیمبەگوێرە درەنگتر لە كاتی خۆی هاتەوە ماڵەوە. بانگی كچەكەی كرد: “كچم لە كوێی؟” سیمبەگوێرە بەرەو لای باوكی ڕای كرد. كاتێك سیمبەگوێرە بینی باوكی دەستی ژنێكی گرتووە، لە جێگای خۆی ڕاوەستا. باوكی گوتی: “كچم من دەمهەوێ كەسێكی تایبەتت پێ بناسێنم.” بە زەردەخەنەوە گوتی: “ئەمە ئانیتایە.”

One day, Simbegwire’s father came home later than usual. “Where are you my child?” he called. Simbegwire ran to her father. She stopped still when she saw that he was holding a woman’s hand. “I want you to meet someone special, my child. This is Anita,” he said smiling.


ئانیتا گوتی: “سڵاو سیمبەگوێرە، باوكت لەبارەی تۆوە زۆر شتی بۆ باس كردووم”، بەڵام ئەو هیچ زەردەخەنەیەكی نیشان نەدا و دەستی سیمبەگوێرەی نەگرت. باوكی سیمبەگوێرە زۆر خۆشحاڵ بوو. باوكی لە بارەی ئەوە قسەی دەكرد، كە چەندە خۆشبەخت دەبن ئەگەر هەرسێكیان پێكەوە بژین. ئەو گوتی: “كچەكەم، هیوادارم كە ئانیتا وەكودایكت پەسند بكەی.”

“Hello Simbegwire, your father told me a lot about you,” said Anita. But she did not smile or take the girl’s hand. Simbegwire’s father was happy and excited. He talked about the three of them living together, and how good their life would be. “My child, I hope you will accept Anita as your mother,” he said.


ژیانی سیمبەگوێرە گۆڕانی بەسەرداهات. ئەو چی دیكە كاتی نەبوو كە بەیانیان لەگەڵ باوكی پێكەوە دابنیشن. ئانیتا زۆربەی كارەكانی ماڵەوەی بە سیمبەگوێرە ئەنجام دەدا، بۆیە ئەو زۆر ماندوو دەبوو و ئیتر نەیدەتوانی شەوان ئەركەكانی قوتابخانەی ئەنجام بدات. ئەو دوای خواردنی ئێوارە یەكسەر دەچوو دەخەوت. تەنیا شتێك كە دڵی پێی خۆش بوو، لێفەیەکی ڕەنگاوڕەنگ بوو كە دایكی پێی دابوو. باوكی هەستی بەوه نه‌کرد بووكە كچەكەی غه‌مگینە.

Simbegwire’s life changed. She no longer had time to sit with her father in the mornings. Anita gave her so many household chores that she was too tired to do her school work in the evenings. She went straight to bed after dinner. Her only comfort was the colourful blanket her mother gave her. Simbegwire’s father did not seem to notice that his daughter was unhappy.


دوای چەند مانگێك باوكی سیمبەگوێرە پێی گوتن كە دەبێ بۆ ماوەیەك بەجێیان بهێڵێت. “من دەبێ سه‌فه‌ر بکه‌م له به‌ڕ کاره‌که‌م، بەڵام من دەزانم كە ئێوە ئاگاتان لە یەكتر دەبێ.” سیمبەگوێرە خەمبار بوو، بەڵام باوكی هەستی پێ نەكرد. ئانیتاش هیچی نەگوت، هەروەها ئەویش خۆشحاڵ نەبوو.

After a few months, Simbegwire’s father told them that he would be away from home for a while. “I have to travel for my job,” he said. “But I know you will look after each other.” Simbegwire’s face fell, but her father did not notice. Anita did not say anything. She was not happy either.


شتەكان تا دەهات بۆ سیمبەگوێرە خراپتر دەبوو. ئەگەر سیمبەگوێرە كارەكانی ماڵەوەی ئەنجام نەدابا یان گلەیی كردبا، ئەوا ئانیتا لێی دەدا. لە كاتی نانی ئێوارە ئانیتا زۆربەی خواردنەکەی دەخوارد و تەنیا كەمێكی بۆ سیمبەگوێرە دەهێشتەوە. سیمبەگوێرە هەموو شەوێك دەگریا و لێفەکەی دایكی لە باوەش دەگرت تا خه‌وی لێده‌که‌وت.

Things got worse for Simbegwire. If she didn’t finish her chores, or she complained, Anita hit her. And at dinner, the woman ate most of the food, leaving Simbegwire with only a few scraps. Each night Simbegwire cried herself to sleep, hugging her mother’s blanket.


بەیانییەك، سیمبەگوێرە درەنگ لە خەو هەستا. ئانیتا بەسەریدا قیژاند كرد: “ئەی تەمبەڵ!” ئەو سیمبەگوێرەی لەسەر تەختی نوستنەكە فڕێدایە خوارەوە. لێفەخۆشەویستەکەی لە بزمارێك گیری كرد و دڕا.

One morning, Simbegwire was late getting out of bed. “You lazy girl!” Anita shouted. She pulled Simbegwire out of bed. The precious blanket caught on a nail, and tore in two.


سیمبەگوێرە زۆر پەشۆكا بوو. ئەو بڕیاری دا كە لە ماڵ ڕابكا. سیمبەگوێرە پارچه‌کانی لێفەکەی دایكی و هەندێ خواردنی پێچایەوە و ماڵەكەی بەجێ هیشت. ئەو بەو ڕێگایەدا ڕۆیشت كە باوكی پێیدا ڕۆیشتبوو.

Simbegwire was very upset. She decided to run away from home. She took the pieces of her mother’s blanket, packed some food, and left the house. She followed the road her father had taken.


كاتی خۆر ئاوا بوو، سیمبەگوێرە بەسەر كەوت بۆ سەر دارێکی بەرز كە لە نزیك جۆگه‌له‌یه‌ک بوو. لەسەر لقی دارە‌که جێگا خەوی خۆی چاک کرد. سیمبەگوێرە بەر لەوەی خەوی لێ بكەوێ، هەر گۆرانی دەگوت: “دایە، دایە، دایە، تۆ بە جێت هێشتم. تۆ بەجێت هێشتم و ئیتر نەگەڕایەوە. باوكم چی دیكە منی خۆش ناوێ. دایە تۆ كەی دێیتەوە؟ تۆ بە جێتهێشتم.”

When it came to evening, she climbed a tall tree near a stream and made a bed for herself in the branches. As she went to sleep, she sang: “Maama, maama, maama, you left me. You left me and never came back. Father doesn’t love me anymore. Mother, when are you coming back? You left me.”


رۆژی داهاتوو سیمبەگوێرە دووبارە گۆرانییەكەی گوتەوە. كاتێك ژنەكان هاتن بۆ ئەوەی لە جۆگه‌له‌که جلوبەرگ بشۆن، گوێیان لە گۆرانییەكی خەمناك بوو كە لە بەرزایی داره‌که‌وه دەنگی دەهات. ئەوان وایان زانی ئەو دەنگە بەهۆی لەرینەوەی گەڵای داره‌که‌وه‌یه که با دەیانجوڵێنێ، بۆیە بەردەوام بوون لە كارەكەی خۆیان، بەڵام یەكێك لە ژنەكان زۆر بە سەرنجەوە گوێی بۆ گۆرانییەكە ڕاگرت.

The next morning, Simbegwire sang the song again. When the women came to wash their clothes at the stream, they heard the sad song coming from the tall tree. They thought it was only the wind rustling the leaves, and carried on with their work. But one of the women listened very carefully to the song.


ئەو ژنە سەری بەرز كردەوە و سەیری داره‌که‌ی كرد. كاتێ چاوی بە كچە بچکۆلانەکە كەوت كە لەتکە لێفەیەکی پێ بوو، هاواری كرد: “سیمبەگوێرە، برازاكەم!” ژنەكانی دیكەش دەستیان لە جل شوشتن هەڵگرت و یارمەتی سیمبەگوێرەیان دا كە لە داره‌که بیهێننە خوارەوە. پووری سیمبەگوێرەی لە باوەش گرت و هەوڵی دا ژیری بكاتەوە.

This woman looked up into the tree. When she saw the girl and the pieces of colourful blanket, she cried, “Simbegwire, my brother’s child!” The other women stopped washing and helped Simbegwire to climb down from the tree. Her aunt hugged the little girl and tried to comfort her.


پوره‌که‌ی سیمبه‌گوێره‌‌ی برده‌وه‌ ماڵی خۆی ئەو خواردنی گەرمی پێدا و ڕێگەی دا كە سیمبەگوێرە بە لێفەکەی دایكییەوە بخەوێ. ئەو شەوە سیمبەگوێرە هەر گریا تا خەوی لێ كەوت. بەڵام ئەم گریانە له خۆشیان بوو، له به‌ر ئەوه‌ی دەیزانی كە پووره‌که‌ی باش ئاگای لێی دەبێت.

Simbegwire’s aunt took the child to her own house. She gave Simbegwire warm food, and tucked her in bed with her mother’s blanket. That night, Simbegwire cried as she went to sleep. But they were tears of relief. She knew her aunt would look after her.


كاتێ باوكی هاتەوە ماڵێ، بینی كە ژوورەكەی سیمبەگوێرە كەسی لێ نیە، بۆیە بە نیگەرانییەوە لە ئانیتای پرسی: “چی ڕووی داوە؟ “ژنەكەی گوتی كە سیمبەگوێرە هەڵاتووە. دواتر گوتیشی: “من داوام لێ كردووە كە ڕێزم لێ بگرێ، بەڵام لەوانەیە من زۆر سەختگیر بووبم.” باوكی ماڵەكەی جێ هێشت و بەرەو جۆگه‌له‌که بەڕێ كەوت. دواتر بەردەوام بوو تا گەیشتە ئەو گوندەی خوشكەكەی لێ دەژیا بۆ ئەوەی بزانێ كە ئایا ئەو سیمبەگوێرەی نەدیوە.

When Simbegwire’s father returned home, he found her room empty. “What happened, Anita?” he asked with a heavy heart. The woman explained that Simbegwire had run away. “I wanted her to respect me,” she said. “But perhaps I was too strict.” Simbegwire’s father left the house and went in the direction of the stream. He continued to his sister’s village to find out if she had seen Simbegwire.


سیمبەگوێرە خەریكی یاریكردن بوو لەگەڵ مناڵەكانی پووری كە لە دوورەوە باوكی بینی. ئەو ده‌ترسا لەوەی كە باوكی تووڕە بێت، بۆیە هەڵاتەوە ژووەوە خۆی شارده‌وه، بەڵام باوكی بەرەو لای ڕۆیشت و گوتی: “سیمبەگوێرە، تۆ باشترین دایكت بۆخۆت دۆزیوەتەوە. كەسێك كە تۆی خۆش دەوێت و لە تۆ تێدەگات. من شانازیت پێوە دەكەم و خۆشم دەوێی.” ئەوان لەسەر ئەوە ڕێكکەوتن كە سیمبەگوێرە تا ئەو كاتەی پێی خۆش بێ لە لای پووری بمێـنـێـتەوە.

Simbegwire was playing with her cousins when she saw her father from far away. She was scared he might be angry, so she ran inside the house to hide. But her father went to her and said, “Simbegwire, you have found a perfect mother for yourself. One who loves you and understands you. I am proud of you and I love you.” They agreed that Simbegwire would stay with her aunt as long as she wanted to.


باوكی هەموو ڕۆژێ سەردانی كچەكەی دەكرد. لە كۆتاییدا لەگەڵ ئانیتا هاتن. ئەو دەستی درێژ كرد بۆ ئەوەی دەستی سیمبەگوێرە بگرێت. دواتر گریا و گوتی: “بچكۆلانەكەم من زۆر داوای لێبووردنت لێ دەكەم، من هەڵەم كرد. ئایا دەرفەتێكی دیكەم پێ دەدەی؟” سیمبەگوێرە سەیرێکی باوكی كرد و بینی كە ڕوخسارێكی نیگەرانی هەیە، بۆیە بەرەو لای ئانیتا ڕۆیشت و دەستەكانی كردەووە و باوەشی بە ئانیتادا كرد.

Her father visited her every day. Eventually, he came with Anita. She reached out for Simbegwire’s hand. “I’m so sorry little one, I was wrong,” she cried. “Will you let me try again?” Simbegwire looked at her father and his worried face. Then she stepped forward slowly and put her arms around Anita.


هەفتەی دواتر ئانیتا، سیمبەگوێرە، پووری و مناڵەكانی پووری بۆ نانی ئێوارە بانگهێشت كرد. چ خوانێكی ڕازاوە! ئانیتا هەموو ئەو خواردنانەی دروست كردبوو كە سیمبەگوێرە حەزی لێبوون، تا تێربوون خواردیان. دواتر مناڵەكان خەریكی یاریكردن بوون و گەورەكان سەرقاڵی قسەكردن بوون. سیمبەگوێرە هەستی بە شادی و باوه‌ڕ به خۆ بوون كرد. ئەو بڕیاری دا، كە بە زوویی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ باوكی و زڕدایکی پێكەوە بژین.

The next week, Anita invited Simbegwire, with her cousins and aunt, to the house for a meal. What a feast! Anita prepared all of Simbegwire’s favourite foods, and everyone ate until they were full. Then the children played while the adults talked. Simbegwire felt happy and brave. She decided that soon, very soon, she would return home to live with her father and her stepmother.


Written by: Rukia Nantale
Illustrated by: Benjamin Mitchley
Translated by: Agri Afshin
Language: Kurdish (Sorani)
Level: Level 5
Source: Simbegwire from African Storybook
Creative Commons License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution 3.0 International License.
Read more level 5 stories:
Options
Back to stories list Download PDF