رۆژێك له ڕۆژان، بنەماڵەیەكی به‌خته‌وه‌ر هەبوو.
Once upon a time,
there lived a happy
family.
ئەوان قەت بەیەكەوە ده‌مه‌قاڵیان نه‌ده‌کرد. ئەوان لە ماڵەوە و لە كێڵگە یارمەتی دایك و بابیان دەدا.
They never fought with
each other. They helped
their parents at home
and in the fields.
بەڵام ئەوان بۆیان نەبوو لە ئاگر نزیك ببنەوە.
But they were not
allowed to go near a
fire.
ئەوان دەبوایە هەموو كارەكانیان لە شەودا کردبا. چونكە ئەوان لە مۆم دروست كرابوون!
They had to do all their
work during the night.
Because they were made of wax!
به‌ڵام یەكێك لە كوڕەكان ئارەزووی ئەوە بوو به رۆژی رووناك بچێتە دەرەوە.
But one of the boys
longed to go out in the
sunlight.
رۆژێكیان حەزەكەی لە رادەبەدەر بوو. براكانی ئاگاداریان كردەوە.
One day the longing
was too strong. His
brothers warned him…
بەڵام ئیتر زۆر درەنگ ببوو! ئەو لەبەر گەرمای خۆرەكە توایەوە.
But it was too late!
He melted in the hot
sun.
منداڵە مۆمییەكان زۆر خەمبار بوون به وەی كە بینیان براكەیان تواوه‌ته‌وه.
The wax children were
so sad to see their
brother melting away.
بەڵام ئەوان پلانێکیان دانا. ئەوان له مۆمە تواوەكە په‌یکه‌ری باڵندەیەكیان دروست کرد.
But they made a plan.
They shaped the lump
of melted wax into a
bird.
ئەوان برا باڵندەكەیان هەڵگرت و لەسەر لوتكەی چیایەكی بەرزیان دانا.
They took their bird
brother up to a high
mountain.
کاتێک خۆر هه‌ڵات، ئەو به گۆرانی گوتنەوە له گه‌ڵ تیشکی به‌ره‌بانی هه‌ڵفڕی.
And as the sun rose, he
flew away singing into
the morning light.